هونەر
خانمه‌ مۆدێل هه‌نسك ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی‌ حه‌مكۆ هاته‌ ده‌نگ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ كۆمیدی‌ "حه‌مكۆ" به‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی‌ توانج ده‌دات له‌هه‌موو كچه‌ مۆدێله‌كانی‌ كوردستان و له‌ ڤیدیۆكه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات خانمه‌ مۆدێله‌كانی‌ كوردستان به‌كه‌متر له‌ساڵێك ده‌بنه‌خاوه‌ن كۆمپانیا و ئۆتۆمبێلی‌ گران به‌ها و ئارایشتگا ده‌كه‌نه‌وه‌ .

خانمه‌ مۆدێلی‌ دیار "هه‌نسك ئه‌حمه‌د" له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ حه‌مكۆ هاته‌ ده‌نگ و له‌ستۆری‌ تایبه‌تی‌  خۆی‌ ده‌ڵێت :"كچه‌ مۆدێله‌كان و مۆته‌كه‌ی‌ خه‌ڵك"، مۆدێله‌كان بون به‌ چقڵی‌ چاوی‌ زۆر كه‌س ،  كه‌سانی‌ وه‌ك تۆ بێ‌ ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌نه‌ی‌ چاو له‌سه‌ر ژیانی‌ خه‌ڵكه‌ چاوی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ خۆت بایه‌ ئێستا تۆش جیكلاس ئه‌بوو ، داواكارم چی‌ تر ئه‌م بێ‌ ڕێزیانه‌ قبوڵ نه‌كرێت و لێ‌ پرسینه‌وه‌یان لێ‌ بكرێت .

حه‌مكۆ له‌ ستۆری‌ ئینستاگرامی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ وه‌لاَمی‌ هه‌نسك ئه‌حمه‌د  ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت " یه‌كێكیان خۆی‌ ناساند چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وانی‌ ترم".
3059 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2021 11:33:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ