سندوقی نیشتەجێبوونی هەر هاوڵاتیەک دهتوانێت بڕی ٧٥ ملیۆن دینارە وهك قهرز وەربگرێت و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا بیداتهوه.
سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق، میکانیزمی نوێی پێدانی قەرزی بە هاوڵاتیان ئاشکراکرد. دەشڵێت، هەر هاوڵاتیەک بەرزترین بڕی قەرز کە ٧٥ ملیۆن دینارە وەربگرن و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا بیدەنەوە.
زیا موجیدا عەبدوڵا بەڕێوەبەری سندوقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند:ههر هاولاَتیهك دهتوانێت قهرزوهربگرێت بۆیهكهی نیشتهجێبوون ، بەرزترین ئاستی قەرزکردنەکە ٧٥ ملیۆن دینارە و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا دەدرێتەوە.
ئاشکراشیکرد:قەرزەکان بە گوێرەی ناوچەکان و قەزاکان دەبێت، بۆ دەوروبەری بەغدا ٦٠ ملیۆن دینارە، بەڵام بۆ دەوروبەری پارێزگاکانی دیکە ٥٠ ملیۆن دینارە و هەمووشیان لە ماوەی ٢٠ ساڵدا دەدرێنەوە، لە کاتێکدا پێشتر بڕیاربوو لە ماوەی ١٥ ساڵدا بدرێتەوە.
باسی لەوەشکرد:سندوقی نیشتەجێبوون دەبێت هەردوو ئەرکی دروستکردنی خانو و زیادکردنی دەکەوێتە ئەستۆی ، لەکاتێکدا کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەکانی وەبەرهێنان و بە بەهای ١٢٥ ملیۆن دینار لە ئەستۆی بانکی خانووبەرەدایە.
دەشڵێت:ئەو خانووانەی دەکەونە کۆمەڵگەی وەبەرهێنانەوە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار قەرز دەکڕدرێت و بە رێژەی ٥% سوی دەچێتە سەر و یەکجاریش وەردەگیرێت.