ئابوری
كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه‌ رایدەگەیەنێت" وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبكات". 
 
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرھێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند:"لە سبه‌ینێ دووشەممەوە دەست بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ـی عێراق دەکرێت و چاوەڕێین بزانین چۆن مافەکانی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەوکاتە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:بۆ یەكەمجارە سەرجەم داهاتەكانی هەرێمی كوردستان له‌ داهاتی نەوت و نا نەوتی لە نێو پڕۆژەیاساكەدا جێگیردەكرێت، بۆ ئەوەی بە شەفافانە داهات و خەرجییەكان بخرێنەڕوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: كه‌ وەزارەتی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوە هەموو ٢٥ی مانگێك مووچە دابەش بكات.

ده‌شڵێت:"هەنگاوەكانی بەرەو كۆتاییە و چاوەڕێین بە تەواوی دەست بە دروستكردنی ئەو ئەنجوومەنە بكرێت، كە ڕۆڵێكی سەرەكی لە ڕێكخستنەوەكانی میلاكات و چاكسازییەكانی سەرجەم سیكتەرەكان هەیە".

2336 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/14/2021 9:09:07 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ