له‌بری سپرا سیكۆتینی له قژی دا
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
تێسیكا براون ئه‌و خانمه‌ی چه‌ند رۆژێكه بووه‌ته بابه‌تی سۆشیاڵ میدیاكانی ئه‌مریكا و خه‌ڵكێكی زۆر یارمه‌تی و دڵسۆزی خۆیان بۆ پیشانداوه ، تێسیكا براون له دوای ته‌واوبوونی سپرای پرچی هه‌ڵده‌ستێت به به‌كارهێنانی سكۆتینێكی به‌هێز بۆ پرچی .
ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا تووشی تراژیدیای كرد ، تێسیكا مانگێكه سه‌ری ده‌شوات به‌ڵام سكووتینهكه لێنابێته‌وه ، ناچار به نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه سكۆتینهكه له پێستی سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م خانمه خاوه‌ن پرچێكی درێژ و پڕ بوو ، بهلاَم به‌هۆی به‌كارهێنانی سكۆتینهكهوه توشی خه‌م و ئازارێكی زۆر ده‌بێت ، به‌و هۆیه‌شه‌وه پرچی له‌ده‌ست ده‌دات به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌موو پرچی له پێستی سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه .
|