زۆربه‌مان شه‌وان توشی خه‌وزڕان ده‌بینه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هیچ بكه‌ین شه‌وان خه‌ومان لێ ناكه‌وێت ، یاخوود زۆر دره‌نگ خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت ، كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ین وامان لێ ده‌كات زۆر دره‌نگ خه‌ومان لێ بكه‌وێت .
چی بكه‌ین تا شه‌وان زوو خه‌ومان لێ بكه‌وێت :-
*خۆشوشتن له شه‌واندا زۆر گرنگه بهلاَم قژت ووشك بكه‌ره‌وه هه‌رگیز به قژی ته‌ڕه‌وه مه‌خه‌وه ، دوای خۆشوشتن كوپێك شیر بخۆره‌وه ، یارمه‌تیت ده‌دات بۆ خه‌وێكی ئارام .
*شه‌وانه قاوه و چا مه‌خۆره‌وه ، چونكه هۆكارێكه بۆ خه‌وزڕان .
*یه‌ك كاتژمێر پێش نوستن واز له به‌كارهێنانی مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوته‌ر بهێنه ، چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی خه‌وزڕانه .
*پێش نوستن له ژاوه‌ژاو و قه‌ره‌باڵغی دوور بكه‌وه‌ره‌وه .
*كه‌چویته سه‌ر جێگاكه‌ت دووربكه‌وه‌ره‌وه له دوودڵی و بیر كردنه‌وه ، چونكه نایه‌ڵێت بخه‌ویت .
*ژه‌می ئێواران یاخوود شه‌وان هه‌وڵ بده ژه‌مه خۆراكی قوورس نه‌خۆیت چونكه قورس بوونی گه‌ده و ئاوسانی سكت ڕێگری له خه‌وێكی ئارام ده‌كه‌ن.