ئەو پارچە نەیزەکەی لە کەوتنەخوارەوەیدا ئاسمانی سویدی ڕووناکردەوە دۆزرایەوە
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
پێگەی فەرمی ڕادیۆی سوید بڵاوی کردەوە " ئەم پارچە نەیزەکەی کە دۆزراوەتەوە پێکهاتەی ئاسنە و نزیکەی ٣٠سم دەبێت و کێشەکەی ١٤ کیلۆیە، لە گوندی ئۆدالێن لە نزیک شاری ئێنشۆپینگ لە لایەن زەویناسان ئەندێرش زێتەرکڤیست و ئەندریاس فورشبارییەوە دۆزراوەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە " ئەم پارچەیە بە شێوەیەکی کاتی ناوی( ئۆداڵێنی ) لێنراوە و لە ئێستادا لە مۆزەخانەی مێژووی سروشتە بۆ لێکۆڵینەوە. چاوەڕوان دەکرێت پاش پەتای کۆرۆناو کردنەوەی دەرگای مۆزەخانەکان نمایش بکرێت تا خەڵك بچن ببیبینن " .
|