قژت له‌گه‌شه وه‌ستاوه ؟ هه‌ست به ڕووتاندنه‌وه و هه‌ڵوه‌رینی قژت ده‌كه‌یت ؟ ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه چین كه ده‌بنه هۆی وه‌ستانی گه‌شه‌ی قژ و درێژ بوونه‌وه‌ی و زیاتر هه‌ڵوه‌رینی قژه‌كه‌ت ؟ بێگومان قژی پڕ‌و بریقه‌دار جوانی تاجی خانمانه بهلاَم زۆرجار به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه قژ له گه‌شه ده‌وه‌ستێت و هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت .
*به‌هه‌ڵه شوشتنی قژ : هه‌وڵ بده به‌هه‌ڵه قژت نه‌شۆیت پێویسته له‌كاتی شوشتنی قژتدا بهتۆپهڵی قژه‌كه‌ت مه‌شۆ به‌ڵكو با قژت هه‌مووی بێته خواره‌وه پاشان بیشۆ به نینۆك مه‌یشۆ نا نه‌بێته هۆی ئازاری پێستی سه‌رو سووربوونه‌وه‌ی.
*ئاوی گه‌رم به‌كارمه‌هێنه بۆ شوشتنی قژت ، دوای گه‌رماو ڕاسته‌وخۆ ئوتوی قژ و ووشك كه‌ره‌وه‌ی قژ (مجه‌فیفه) به‌كارمه‌هێنه ، چونكه گه‌رمی هۆكارێكه بۆ وه‌ستانی گه‌شه‌ی قژ.
*ته‌سریحه كردنی قژ : ڕۆژانه به‌رده‌وام به‌ستن و تۆپه‌ڵ كردنی قژ هۆكارێكه بۆ وه‌ستانی گه‌شه‌ی قژ .
*به‌كارهێنانی شامپۆی نه‌گونجاو : هه‌وڵ بده باشترین و گونجاوترین شامپۆ به‌كاربهێنه بۆ قژت.
*به‌كارهێنانی خاوولی : دوای خۆشوشتنت با بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خاوولی به قژته‌وه نه‌مێنێته‌وه باشتروایه قژت بكه‌یته‌وه و بهخاوولی ووشكی بكه‌یته‌وه چونكه لوول كردن و تۆپه‌ڵ كردنی قژ به خاوولی و زۆرمانه‌وه پێوه‌ی گه‌شه‌ی قژ ده‌وه‌ستێنێت .