هەمەڕەنگ
كه‌سانی‌ به‌به‌خت كێن و چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



وشه‌ی به‌خت له‌سه‌ر زاری زۆرێكمانه‌ ،  به‌ڵام نازانین چۆن به‌ده‌ستی بهێنین و پێمان وایه‌ به‌خت خۆی دێت، به‌ڵام یاسای به‌خت دوو جۆره‌ یه‌كه‌م پابه‌ندبوونی ئه‌قڵ و ژیری و دووه‌م ئه‌و یاسایه‌ی گه‌ردوون به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.

هه‌روه‌ك ده‌زانین  مرۆڤ ئه‌گه‌ر نه‌زانێت چۆن هه‌نگاو بنێت  یان نه‌زانێت چۆن كار بكات ، خۆی ده‌داته‌ ده‌ست بارودۆخ و ده‌ڵێت "چۆن هاو با وا بڕوات" ئه‌مه‌ كه‌سانی شكست خواردوون و سه‌ركه‌وتن له‌ رێیان ئاسته‌مه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو یاسا و بنه‌ماكان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن واته‌ ده‌گه‌ڕێن به‌ دوای   ئه‌و رێگایه‌ی سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و زیره‌ك و لێهاتوون.

كه‌واته‌ ئه‌و یاسایه‌ چییه‌، ره‌نگه‌ زۆربه‌مان له‌ روودانی شتێك بترسین و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببین و دووربكه‌وینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌موو ته‌ركیزێكمان له‌سه‌ر خۆپاراستن بێت له‌و رووداوه‌ و دواجار رووده‌دات.

ئه‌م یاسایه‌ ده‌ڵێت ( ماندووكردنی مێشك به‌ترس واده‌كات ترسه‌كه‌ ببێته‌ ڕاستی‌) چونكه‌ هه‌روه‌ك زانراوه‌ كه‌ مێشك توانای ناردنی شه‌پۆل و له‌ره‌له‌ری نه‌بینراوی هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی مێشك سلبی بێت ئه‌وا ڕووداوی خراپیش ڕاده‌كێشێت.

به‌لاَم ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌م ناخۆن ده‌زانن چۆن ئه‌قڵی ئاگا و نائاگایان یه‌كبخه‌ن، به‌ڵام وای‌ ده‌بینین  كه‌ هیچ خه‌میان نییه‌ و چه‌نده‌ به‌به‌ختن ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ به‌به‌خت نین به‌ڵام زیره‌كن و له‌ له‌گه‌ڵ جیهانی ناخیان ڕێك كه‌وتوون.
384 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/28/2021 11:10:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ