هونەر
به‌تۆمه‌تی‌ دزی‌ كردن زیندانی‌ ده‌كرێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی، دوای سكاڵاكردنی له‌ دادگا دژی به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی پێشووی محه‌مه‌د وه‌زیری، توانی دۆسیه‌كه‌ به‌رێته‌وه‌ و به‌ سزای پێنج ساڵ زیندانی بكات.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌یفا وه‌هبی و محه‌مه‌د وه‌زیری به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی به‌ته‌واوی تێكچوو، به‌ جۆرێك محه‌مه‌د وه‌زیری به‌ تۆمه‌تی دزیكردن له‌ هه‌یفا ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دادگا لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان  پشت راست كرده‌وه‌.

له‌ڕێگای میدیاكانه‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی محه‌مه‌د  ده‌ستگیر بكرێت، دژایه‌تی و وشه‌ی نابه‌جێ له‌نێوان هه‌یفا و محه‌مه‌د ئاڵوگۆر ده‌كرا و محه‌مه‌دیش ده‌یگوت "من و هه‌یفا به‌ نهێنی هاوسه‌رگیریمان كردووه‌، مافی خۆمه‌ ئه‌و پارانه‌ وه‌رگرمه‌وه‌"

پاش ماوه‌یه‌كی زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ و پشت راست كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی هه‌ردوولا، دواجار محه‌مه‌د وه‌زیری تۆمه‌ته‌كی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و دادگا بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ سزای زیندانی كردنی دا.
545 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/28/2021 11:41:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ