له‌بری گۆشتی سوور زیاتر چی بخورێت باشتره
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆر خواردنی گۆشتی سوور ده‌بینین تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ندێك جار به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری زۆره توشی سه‌رئێشه‌ت بكاته‌وه.
ناخۆشترین و بێ بایه‌خترین كاریگه‌ری لای هه‌موومان ئه‌و سه‌ر ئێشه‌یه یه كه به‌هۆی خواردنی گۆشته‌وه تووشت ده‌بێت ، هۆكاری ئه‌و سه‌رئێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ڕێژه‌ی تایرامین ، تایرامین مادده‌یه‌كه له ناو گۆشتدا بوونی هه‌یه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی فشاری خوێن و چوونی زیاتری خوێن بۆ سه‌ر ، به‌و شێوه‌یه سه‌رت قوورس ده‌كات و تووشی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی توندت ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زۆرجار تووشی نه‌خۆشی دڵت ده‌كات.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ی به‌هۆی گۆشتی سووره‌وه تووشت ده‌بێت پێویسته ڕێژه‌ی خواردنی گۆشت كه‌م بكه‌یته‌وه و له بری ئه‌وه هه‌وڵ بده گۆشتی مریشك و ماسی بخۆیت چونكه تایرامینیان تێدانییه و نابنه هۆی سه‌ر ئێشه .
هه‌روه‌ها ده‌توانیت گۆشت تێكه‌ڵ بكه‌یت له گه‌ڵ خواردنی هه‌مه جۆردا وه‌كو سه‌وزه و چه‌ند مادده‌یه‌كی تر كه كاریگه‌ری تایرامین كه‌مده‌كاته‌وه و نایهێڵێت ، هه‌روه‌ها پێویسته له دوای هه‌موو نان خواردنێك میوه بخۆیت و نه‌هێڵیت كاریگه‌رییه‌كانی گۆشت كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ته‌ندرووستیت هه‌بێت .
|