مه‌لا عه‌لی؛ ئاماده‌ی دیبه‌یتم و دوعام بۆ كردووه بچێته به‌هه‌شته‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه دیبه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بكات و چه‌ندینجار دوعاشی بۆ كردووه بچێته به‌هه‌شته‌وه.
مه‌لا عه‌لی له نوسینێكدا ڕایگه‌یاند، “من ئاماده‌م به‌بێ دوو دڵی دیبه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بكه‌م، پێم ناخۆشه له‌و هه‌موو كۆمێنتانه‌ی كه له لایڤه‌كانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییدا ده‌نوسرێت كه‌سێك نییه ئامۆژگاری بكات، من دڵنیام ئاگر به ئاو ده‌كوژێته‌وه نه‌ك ئاگر به ئاگر”.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات ، “ته‌حه‌دای ئه‌و مه‌لایانه‌ش ده‌كه‌م كه كاتێك مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن، چونكه ئێمه له هه‌ركاتێك زیاتر پێویستمان به بانگخوازی نه‌رم و نیان هه‌یه”.
مامۆستا مه‌لا عه‌لی جارێكی دیكه دوعای بۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی كردووه و ده‌ڵێت “داواكارم له خودا نوری ئیمان بخاته دڵی ئه‌م پیاوه‌وه”.
|