ئاسایشی سلێمانی سێ باندی دەستگیرکرد
ئاڕاستە
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ باندی مادەی هۆشبەری راگەیاند كە ژمارەیان 23 كەسە و لە ماوەی 48 سەعاتدا دەستگیر كراون و لە رەگەزی كورد و تورك و عەرەبن.
ئەمڕۆ 2-3-2021، پشتیوان بەهادین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە چەند باندێكی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە هاوكاری سەرجەم بەشەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، توانیان لە ماوەی 48 سەعاتدا سێ باندی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن كە ژمارەیان 23 كەسە و لە رەگەزی كورد و تورك و عەرەبن.
|