هەواڵ
جەزای سەید مەجید..ڕێزلێنانی ژنان هاندانە بۆبەشدارکردنیان لەکایەیی سیاسەتدا
 ئاڕاستە


ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی٢٠٢١/٣/٢ لە هۆڵی شەهید جەمالی علی باپیر لە بارەگای مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، لەسەر ڕاسپاردەی لێپرسراوی مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی و بەسەرپەرشتی باڵێۆزخانەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خولی  سەرکردایەتی ژنان کە چوار ڕۆژی خایاند کۆتایی پێ هات.

هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ڕایگەیاند،بە هاوکاری لیژنەی ژنانی مەڵبەندی سلێمانی  خولەکە بەسەرکەوتویی کۆتایی هات کە ئامانج لێی پێگەیاندنی ژنانی مەڵبەند و کۆمیتەکان بوو، لەکۆتایشدا بڕوانامەی ڕێزلێنانی خولەکەیان پێدرا کە بەزمانی ئینگلیزی ئامادەکرابوو.

لێپرسراوی مەڵبەند ڕاشیگەیاند،وێڕای دەستخۆشیمان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ،ڕامانگەیاند،بەخشینی بڕوانامەکان هاندانی ژنانی تێکۆشەرە بۆ کایە جیاوازەکانی نێوسیاسەت و خزمەتکردنیانە لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا و وەک مەڵبەندی سلێمانی  هەماهەنگ وپشتیوانیان دەبین.

188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2021 4:36:57 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ