هەواڵ
ڕۆژانە پێشوازی و گوێگرتن لە داواکاری سەرجەم چین و توێژەکان
 ئاڕاستە


سەرەڕای کاری ڕۆژانەی ڕێکخستن و کۆبونەوە لەگەڵ کادیرانی ڕێکخستنی مەڵبەند،هەڤاڵ جەزای سەیدمەجید ڕوژانە پێشوازیش لەمیوانان وهاوڵاتیان وکادیران ودۆست ولایەنگرانی یەکێتی دەکات.



لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت..ئەمرۆ لە بارەگای  مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، هەروەک رۆژانی ئاسایی پێشوازیمان لە میوان و چین و توێژەکان کرد، ئەوکاتەی کە ویژدانم ئاسودەیە کە بتوانم ببمە وەسیلەیەک بۆ خزمەتکردنی خەڵک و جێبەجێ کردنی ئەو داواییەی کە ئەو بەرێزەی دێتە لامان رێزگرتنی و پیشاندنی مامەڵەیەکی جوان لەگەڵیدا دڵی مورتاح دەکەین.

هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ئاماژەی بەوەشکرد،ئەوهاوڵاتیەی کەدێته لامان  پێدەچێ کارەکەی لە دەسەلات و توانای ئێمەدا نەبێ یان بەدەربێ لە یاسا و بریار و رێنماییەکان بەلام خۆ دەکرێ بە رویەکی گەش و گفتی شیرینەوە لەگەڵی بدوێن و بۆی رون بکەینەوە.

لێپرسراوی مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی ئەوەشیوت،دەبێ چەمکی بەرپرسیارێتی راست بکەینەوە کە خزمەتکردن و نواندنی رێز و خۆشەویستییە نەک خۆفەرزکردن و خۆ جیاکردنەوە لە هاونیشتیمانیانمان.

302 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/2/2021 9:44:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ