هەواڵ
مووچه‌ی‌ مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای سلێمانی كاتی‌ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاگاداری ھەموو مامۆستایانی وانەبێژی سنووری شاری سلێمانی دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی دیوانی پەروەدە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو. 


ئاماژەی بەوەشکردووە؛ مامۆستایانی باخچە و ئامادەییەکان کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ کاتژمێر ١١:٠٠ سەردانیان بکەن و مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتییەکان کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١:٠٠ سەردانیان بکەن.
758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/3/2021 10:27:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ