چەند مووشەكێك ئاڕاستەی عەین ئەسەد كران
ئاڕاسته:بههار ئهحمهد
ئەمڕۆ چوار شهممه 3-3-2021 ، چەند مووشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران .
ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراق بڵاویكردەوە: هێرشی موشەكی كراوەتە سەر سەربازگەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار كە سوپای ئەمریكای تێدایە، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی نەزانراون.
میدیای رەسمی عیراق راشیگەیاند؛ بە 10 موشەك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كراوەتە ئامانج، كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكای تێدایە.
|