هەواڵ
بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
 ئاڕاستە

وەزیری تەندروستی: لە قۆناغی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناداین.
وەزیری تەندروستی: داخستنی قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان بەردەوام دەبێت.
وەزیری تەندروستی: تاقیكردنەوەكان بە ڕێكاری تەندروستی ئەنجام دەدرێت.
وەزیری تەندروستی: هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەیەك قەدەغە دەكرێت.
وەزیری تەندروستی: ڕێگە بە هیچ بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی و دانانی پرسە نادرێت.
د.سامان بەرزنجی: هەموو هۆڵەكانی بۆنەكان و فێستیڤاڵ و شانۆ و وەرزش و سینەماكان دادەخرێن.
د.سامان بەرزنجی: ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە هاتوچۆی بازگەكان ڕادەگیرێت تەنها بارهەڵگرەكان نەبێت.
د.سامان بەرزنجی: یانە و كافتریا و چێشتخانەكان لە سەعات ٩ی شەو تا ٦ی بەیانی دادەخرێن.
د.سامان بەرزنجی: سزای ئەو شوێن و كەسانە دەدرێت كە پابەند نابن.
د.سامان بەرزنجی: خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگەكان تا ١٠ی ٤ دادەخرێن.
د.سامان بەرزنجی: ڕۆژانی پێنجشەممە بۆ دامودەزگاكان دەكرێتە پشوو.
وەزیری تەندروستی: ڕۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەوامی فەرمانگەكان بەردەوام دەبێت.
665 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2021 3:35:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ