هەواڵ
نرخی‌ كاره‌بای‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی‌ ئازار دیاریكرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، گۆڕانكاری له‌ كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت، ده‌شڵێت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ نێوان 6500 دینار بۆ 7500 هه‌زار دیناره‌. 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ی ‌به‌ 37.75 بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره‌ و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌‌ جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له‌ ‌خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌یانیان نامێنێت و له‌ ‌سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه‌ كاریان پێبكرێت.
656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/4/2021 12:11:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ