هەواڵ
هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ نابینن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی 2021 نه‌بێت، حكومه‌تی فیدڕاڵی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ناكات.

محه‌مه‌د شه‌به‌كی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی له‌ یاسای بودجه‌ی 2021 تایبه‌ته‌ به‌ هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌ پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی تایبه‌ت به‌ بانكی "TBI" و هه‌روه‌ها پێدانی داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و گومرگه‌كان و باج و رسوماته‌كان، جگه‌ له‌راده‌ستكردنی داهاتی 250.000 (دوسه‌د و په‌نجا هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی.

وتیشی، "له‌كاتی پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدڕاڵی ناچار ده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ته‌واوی ره‌وانه‌ بكات، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندی بڕگه‌ و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ نه‌بێت، حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نابێت به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی ژماره‌ 27ی ساڵی 2017"

31ی (ئازار/3)ی 2021 دوای چه‌ندین ململانێی  و ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و جێگیركردنی 12.67%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ندكرا.
844 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 10:33:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ