هەواڵ
هه‌واڵێكی‌ خۆش له‌وه‌زاره‌تێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

وه‌زاره‌تێك له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كارگێری خه‌زنه‌ی خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری  كۆمه‌لاَیه‌تی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاند  له‌ 50%ی سزای قه‌رزه‌كانی خۆش ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی (حه‌فته‌م) له‌كۆنوسی دانیشتنی ژماره‌ (123)ی ئه‌نجومه‌نی كارگێری خه‌زنه‌ی خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران بڕیاریدا سزای دواكه‌وتنی قه‌رزی پاره‌ی به‌شدارییه‌كان ده‌به‌خشرێن به‌ڕێژه‌ی 50%.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، مه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن كار له‌ ڕێكه‌وتی 1-6-2021 تا 1-11-2021 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران له‌ پارێزگاكان بكات بۆ دانی پاره‌ی به‌شداریه‌كان و قه‌رزه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی نه‌قد به‌ یه‌كجار.
 وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی  باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌یان گرێته‌وه‌ قه‌رزه‌كه‌یان بۆ ناكرێت به‌ قیست هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی پاره‌ی قه‌رزه‌كانیان بۆ كراوه‌ به‌ قیستی مانگانه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌ پاره‌كه‌یان به‌ نه‌قد بده‌ن به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ون.
1280 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2021 3:20:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ