هەمەڕەنگ
پارشێوان و ئێواران چه‌ند ده‌نك خوورما ده‌خۆیت ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

گرنگی‌ خوورما له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز  سوودێكی‌ ئێجگار زۆری‌ هه‌یه‌ ، چونكه‌ له‌ش چه‌ندین كاتژمێر به‌بێ‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بیت ، كه‌واته‌ پێویستت به‌وه‌یه‌ پارشێوان و ئێواران دوای‌ به‌ربانگ ئه‌و خۆراكانه‌ بخورێت كه‌ ووزه‌ به‌خشن بۆ له‌ش ، یه‌كێك له‌و خۆراكه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان بریتییه‌ له‌ خوورما .

هه‌وڵ بده‌ پارشێوان و ئێواران (7) ده‌نك خوورما بخۆیت ، تا بێبه‌ش نه‌بیت له‌و سوودانه‌ی‌ ، ئه‌م (30) ڕۆژی‌ مانگه‌ پیرۆزه‌ بیكه‌ به‌یاسای‌ خۆت هه‌موو ڕۆژێك پارشێوان و ئێواران دوای‌ به‌ربانگ واته‌ (له‌دوای‌ به‌ربانگه‌وه‌ هه‌تا پارشێوو پێویستت به‌وه‌یه‌ 7 ده‌نك خوورما بخۆیت .
*نایه‌ڵێت توشی‌ ئازاری‌ گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ ببیته‌وه‌ .
*خوورما دژه‌ ئۆكسیده‌ و توانای‌ هه‌یه‌ مادده‌ زیانبه‌خه‌شه‌كان له‌ش فڕێ‌ بداته‌ ده‌ره‌وه‌.
*ڕێگری‌ دابه‌زینی‌ شه‌كره‌ت ده‌كات چونكه‌ زۆرجار به‌هۆی‌ ڕۆژووگرتنه‌وه‌ دووچاری‌ دابه‌زینی‌ شه‌كره‌ت ده‌بیت .
*خوورما زۆرترین ڤیتامینات له‌خۆ ده‌گرێت .
*خوورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كاروتینات هه‌ربۆیه‌ ته‌ندروستی‌ دڵ ده‌پارێزێت.
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/13/2021 11:19:26 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ