تەندروستی
به‌ڕۆژویت....ئاگاداری‌ ئه‌م سێ‌ خاڵه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 
كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار و خوو دوای‌ ڕۆژووشكاندن ، ڕه‌نگه‌ چه‌ندین ساڵ بێت به‌رده‌وام دوای‌ ڕۆژووشكاندن ئه‌م خووانه‌مان په‌یڕه‌و كردبێت و ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ نه‌بوین كه‌ زیانی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌یه‌ بۆمان ، چونكه‌ تۆ چه‌ند كاتژمێره‌ به‌ڕۆژویت و گه‌ده‌ت به‌تاڵه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ئێواران دوای‌ ڕۆژوو شكاندن ئه‌م خووانه‌ مه‌كه‌ كه‌ چه‌ندین جار دووباره‌ت كردۆته‌وه‌ .

*ئێواران دوای‌ ڕۆژووشكاندن ، هه‌وڵ  بده‌ خێرا نان نه‌خۆیت ، باشتره‌ كوپێك ئاوی‌ زۆر سارد نه‌بێت به‌ یه‌ك بۆ سێ‌ ده‌نك خوورما بخۆیته‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌شت ڕێك ده‌خاته‌وه‌.
*دوای‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ت و دوای‌ نان خواردنت ئاگاداربه‌ هه‌رگیز مه‌خه‌وه‌ ، چونكه‌ دڵنیابه‌ كێشت زیاد ده‌كات .
*دوای‌ نان خواردنت خێرا چا مه‌خۆره‌وه‌ باشتره‌ دوو كاتژمێر دوای‌ نان خواردنت چا بخۆره‌وه‌ ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌ناوبردنی‌ كالیسیۆم و هه‌موو سوودانه‌ له‌ناو ده‌بات به‌هۆی‌ ئه‌و خۆراكه‌وه‌ وه‌ریده‌گریت .

441 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/13/2021 12:17:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ