هەواڵ
هه‌ر ئێستا ڕوون كردنه‌وه‌ درا له‌سه‌ر ده‌رچوونی‌ گشتی‌ بۆ قوتابیان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

له‌باره‌ی بڕیاری ده‌رچوونی گشتی بۆ قوتابیان و خوێندكاران ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت  و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌  "خوێندنی ئه‌لیكترۆنی سه‌ركه‌وتوو نییه‌ به‌ڵام ، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ باشتر بێت خوێندنی‌ ناو پۆل ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ ". 

گوڵستان باقی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان (13ی نیسانی 2021) به‌ (ده‌نگی ئه‌مریكا)ی ڕاگه‌یاند  " سه‌باره‌ت به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندنی ئۆنلاین وه‌كو لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردوه‌و ڕاوێژمان پێكراوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ هه‌ر ڕاوبۆچوونی خۆمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئێمه‌ زۆر حه‌زمان ده‌كرد پرۆسه‌كه‌ له‌نێو كامپه‌س بكرێت واته‌ قوتابی بچنه‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن چونكه‌ ده‌زانین له‌وێ زۆر باشتره‌ بخوێنن، به‌ڵام ئێمه‌ بینیمان كه‌مه‌ترسی زۆر زۆره‌ هه‌م له‌سه‌ر گیانی قوتابیان و هه‌م له‌سه‌ر گیانی مامۆستایان له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ به‌دیلێك نه‌بوو جێگه‌ی ئه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ چونكه‌ ناتوانین بڕیارێك بده‌ین و به‌یانی ببێته‌ شتێكی مه‌ترسیدار بۆ خه‌ڵك.   
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین، گوڵستان نهێلی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا  "ئه‌و بابه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر كرد ئێمه‌ له‌ده‌ستپێكی په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووین خوێندن به‌ئۆنلاین و ئه‌لكترۆنی بێت به‌ڵام ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی قوتابیان زۆر زۆر بووه‌ ده‌بینین ڕۆژانه‌ قوتابیان تووش ده‌بن و مامۆستاش توش ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ پرۆسه‌ی خوێندنیش تاڕاده‌یه‌ك ڕاده‌وه‌ستێت و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تیش پێمان وتن و جه‌نابی وه‌زیریش وتی ئه‌گه‌ر شتێكی تر هه‌بێت و باش بێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ (خوێندنی ئۆنلاین) جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وانیش ده‌زانن تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نییه‌". 
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بڕیاری ده‌رچوونی گشتی هه‌یه‌ بۆ ئه‌مساڵ؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی‌ ، "ئه‌و پرسیاره‌شمان له‌ستافی وه‌زاره‌ت كرد به‌ڵام بڕوا ناكه‌م بڕیارێكی وه‌ها بێت كه‌قوتابیان هه‌موویان ده‌ربچن چونكه‌ بارودۆخ زۆر سه‌خته‌ به‌تایبه‌ت له‌پۆلی دوانزه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موویان داخڵ بكرێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان و ده‌رچووبن ئایا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چۆن ده‌توانێت ئه‌و قوتابیانه‌ هه‌موو له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگرێت!. 
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، "ئێستا بۆته‌ سیسته‌می ئه‌لكترۆنی ئه‌گه‌ر بارودۆخ باش بێت ئینشائه‌ڵا ده‌چنه‌وه‌ ناو كامپه‌س ده‌خوێنن پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تاپۆلی یانزه‌ی ئاماده‌یی به‌ڵام هێشتا ماوه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ بدرێت كه‌ ئایا قوتابی هه‌موویان ده‌ربچێنرێن یان نا؟ چونكه‌ ئێستا بڕیار هاتووه‌ كه‌ئه‌لكترۆنی بۆته‌ ناچاری تا بارودۆخ باش بێت ئه‌مساڵ به‌ڵكو بتوانن بچنه‌ ناو كامپه‌س بخوێنن و دووباره‌ ده‌ست به‌پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه‌".  
726 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/13/2021 12:54:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ