هەواڵ
کچێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 13 ی نیسانی 2021 ، کچێکی تەمەن 16 ساڵانی دانیشتوی  ناحیەی حاجیاوا ی قەزای ڕانیە لە ماڵی خۆیاندا بە چەک خۆی بریندار کردووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە .

 شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند  "کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکیان بە برینداری هینایە  نەحۆشخانەی گشتی حاجیاوا بەناوی (ئ،ا،ا) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا
کە شوینەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کراوە، پاشانیش لەبەر سەختی برینەکەی هەواڵەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا" .

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ بیستنی هەواڵی ڕوداوەکە، دەسبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک گەشتنە شوێنی ڕوداو و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارهاتو لەجۆری کڵاشنکۆف. بەگوێرەی وتەی کەسوکاری، کچەکەیان لە ژوورێکی ماڵی خۆیان لە ناحیەی حاجیاوا بەچەکی جۆری کڵاسشنکۆف فیشەکی ناوە بەخۆی  ، پەڕاوی لیکۆلینەوە بۆ ڕوداوەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی ماکۆک ڕێکخرا و لیکۆڵینەوە لەهۆکاری ڕوداوە کە بەردەوامە" .
481 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/13/2021 4:29:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ