هەواڵ
وێنەی ئەو کرێکارە بڵاو کرایەوە کە تەقینەوەی کارگەکەی سلێمانی گیانی لەدەستدا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی شاری  سلێمانی ڕویدا و کە  بەهۆیەوە كرێكارێك گیانی لەدەستدا و 3  دیكەش برینداربوون.

بە پێ ی زانیاریەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ،  پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیەوە بووبێت ، چونکە  لەو کارگەیەی تەقینەوەکەی تێدا ڕووداوە كارگەری ئاسنی (ماستەر ستیل) لە تانجەرۆ کاری  تایبەتە بە كۆكردنەوەی ئاسن و تواندنەوەی ، کە بەشێک لەو ئاسن و پاشماوە ئاسنیانەی دەهێنرێن لە دەروەی هەرێمە .

دوای ڕووداوی تەقینەوەکە و بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانە ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستدا .

870 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2021 12:07:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ