هەواڵ
کۆمپانیای ڤایزەر ڤاکسین ناداتە هەرێمی کوردستان
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

کۆمپانیای ڤایزەر  بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی داوەتەوەو دەڵێت"ئێمە مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەین و ڤاکسین دەتوانن لە رێگەی ئەوانەوە وەربگرن"، بریکاری وەزیری تەندروستیش دەڵێت'تاکە چارەسەر ڤاکسینە'.

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاکە چارەسەر ڤاکسینە، بۆ ئەوەی بەرگری لەشی مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسەکە بەهێزبکات، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم دوودڵ نەبن لە وەرگرتی ڤاکسین، گوێ بەو هەواڵە ناڕاستانەش نەدەن کە دەربارەی ڤاکسینەکان بڵاودەکرێتەوە.

بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمپانیای ڤایزەر لە چەند هەفتەی رابردوودا بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی دایەوە کە وتی ئێمە مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەین و ڤاکسین دەتوانن لە رێگەی ئەوانەوە وەربگرن، بۆیە لەکاتی ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای سینۆفاڕم-ی چینی لە گفتووگۆداین، بۆیە دەمانەوێت ئەو بەرپرسارێتییەی کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە بزانین چین تا رێککەوتن بکەین و ڤاکسینی چینی بکڕین.
558 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/15/2021 3:46:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ