هەواڵ
وه‌رزی دووه‌می خوێندنی ئه‌مساڵ تا ئه‌م واده‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
په‌روه‌رده‌ی گشتی :وه‌رزی دووه‌می خوێندنی ئه‌مساڵ تا 14 ی 12 به‌رده‌وام ده‌بێت.

عمر محمد یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:پابه‌ندبوونی خوێندكاران له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه‌.

باسی له‌وه‌شكرد: خوێندنی ئۆنڵاین له‌ خوێندنگا تایبه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه‌ به‌ڵام له‌ حكومیه‌كاندا ڕه‌نگه‌ به‌شێكی خوێندكاران به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی خه‌تی  ئه‌نته‌رنێت له‌ شوێنه‌ دوره‌ ده‌سته‌كان وه‌ك گونده‌كان نه‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌م سیسته‌مه‌ .

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌:هه‌ركاتێك بارودۆخی هه‌رێم باش ببێت لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر بڵێن هیچ گرفتێك نیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

تا ئیستا ڕێنمایی وردمان نیه‌ له‌سه‌ر چۆنێتی تاقیكردنه‌وه‌كان ، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مساڵ یه‌ك وه‌رز تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین ، وه‌رزی دووه‌م له‌ مانگی 9 ده‌ست پێده‌كات بۆ 14 ی 12 ی 2021 ، تا ئێستا به‌مجۆره‌یه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
547 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/17/2021 10:28:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ