هەواڵ
بەهۆی شەڕە چەقۆوە ڪەسێك بە سەختی بریندار بوو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

ئەمشەوی شەممە 17 ی نیسانی 2021 ، لە شاری ڕانیە و شەڕەچەقۆ لە نێوان دووکەس دا ڕوویدا ، بەوهۆیە کەسێک بە سەختی بریندار بوو کە باری تەندروستی ناجێگیرە ، هاوکات لەسەر ئەم ڕووداوە پۆلیس کەسێکی دەستگیرکرد .

شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ، بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "ئەمشەو لە شاری ڕانیە شەڕە چەقۆ لە نێوان دووڪەس ڕویدا. دوای ئەوەی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت لە ڕوداوەکەدا ڪەسێك بریندار بووە بەناوی ( پ، ع، ع) ڕەگەزی نێر لەدایك بووی ساڵی ٢٠٠٠، پیشەی ڪاسپ دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی گلینجان. وە دوای کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە، برینداری ناوبراویان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕی پزیشڪدایە. وە کەسەکەی تریش بەناوی (س، خ، ٲ) ڕەگەزی نێر لەدایك بووی ساڵی ٢٠٠١ پیشە ڪاسپ دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی گلینجان دەستگیر کرا " .

ناوبراو وتیشی " بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان شەڕی نێوان ئەم دوو کەسە لە ئەنجامی دەمەقاڵێ بووە و بریندار بوونی ( پ، ع، ع) لێکەوتۆتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕوداوە کرایەوە و بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتبار ( س، خ، ٲ) بە پێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەرداوەمە " .
108 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 1:33:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ