هەواڵ
شه‌پۆلێكی گه‌رما هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕوو له‌ هه‌رێم ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری وشكه‌ساڵی زیاتر ده‌كات.

په‌یجی كه‌ش و هه‌وای كوردستان له‌ پۆستیكدا ئاماژه‌ به‌ باری كه‌ش و هه‌وای كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت:شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕووی له‌ هه‌رێم كردووه‌ بەشێوەیەکی گشتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گەرم دەبێت بەلام بەهێزترین کاتی شەپۆلە گەرمایە رۆژانی سێشممە و چوارشەممە دەبێت دواتر لە رۆژی هەینیەوە پلەکانی گەرما روو لەدابەزین دەکاتەوە.

سەرەرای ئەوەی ئیمە لە وەرزی بەهارداین هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە لەم کاتەی سالدا تەواو نا ئاساییە ئەگەرەکانی وشکە سالی لەتەواوی  ناوچەکانی هەرێم زیاتر ئەکات ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بەردەوامی گۆرانکاریەکان لە کەش و ئاو هەوای جیهان .
164 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 9:43:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ