هەواڵ
به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 لە کێڵگەکانی کۆرمۆر بۆ ماوەی ١٢ سەعات بەرھەمھێنانی غاز رادەگیرێت و بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدائاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە رێکەوتی ١٨ی ٤ی ٢٠٢١ لە سەعات چواری بەیانییەوە تاوە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ کۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئیشوکاری چاکسازیی لەکێڵگەی کۆرمۆر بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی دەکات بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی ھاوین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا ھەناردەکردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەھێنان رادەوەستێت و بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.  

راشیگەیاندووە، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و بەھەماھەنگی لەگەڵ وێستگەکانی گۆڕین کار بۆ ئەوە دەکەن لەو ١٢ کاتژمێرەدا کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان ھەبێت.
123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 10:06:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ