هەمەڕەنگ
ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له‌م مانگه‌دا كێشت لاواز بێت ئه‌م ڕێنماییه‌ وه‌رگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


زۆربه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕۆژوو  ده‌بین ، له‌هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێت ڕۆژووگرتن ببێته‌ هۆكارێك بۆ دابه‌زینی‌ كێشمان ، كه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش ، به‌لاَم ئه‌ویش به‌ پێی‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌توانیت به‌هۆی‌ ڕۆژووگرتنه‌كه‌ته‌وه‌ كێشت لاواز كه‌یت .

*ئێواران دوای‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ت هه‌وڵ بده‌ ژه‌می‌ ته‌ندروست و سه‌ووزه‌وات زۆر گرنگه‌ وه‌ك له‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ زۆر برنج و گۆشت بخۆیت ، ئه‌و گۆشته‌ی‌ ده‌یخۆیت هه‌وڵ بده‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ووزه‌واته‌وه‌ بیخۆیت .
*قاپێكی‌ گه‌ووره‌ زه‌لاَته‌ هه‌موو ئێواره‌یك گرنگه‌ له‌سه‌ر سفره‌كه‌ت بێت ، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كێش داده‌به‌زێنێت ، كانزا و ڤیتامینات ده‌دات به‌له‌ش ، هه‌وڵ بده‌ زه‌لاَته‌كه‌ت سه‌ووزه‌ و میوه‌ی‌ زۆر تێدا بێت و كه‌مێك زه‌یتی‌ زه‌یتوونی‌ پێوه‌ بكه‌ .
*هه‌وڵ بده‌ دوای‌ ڕۆژووشكاندن له‌جیاتی‌ شیرینی‌ بخۆیت باشتره‌ كه‌مێك چه‌ره‌سات بخۆیت و هه‌م تێرت ده‌كات و زۆر پێویسته‌ بۆ له‌ش و ڕێگری‌ زیاده‌خۆریت ده‌كات .
*دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ تیژ و گازه‌كان ، ئاو  و گوشراوی‌ لیۆ باشترینن بۆ دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌ش . 
173 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 11:30:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ