هەواڵ
شه‌وی‌ رابردوو گه‌نجێك مامی‌ خۆی‌ كوشت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ – بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌ناو ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ شه‌وی رابردوو له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ مامی خۆی كوشت.

به‌پێی‌  راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ست گیر كرا كه‌ شه‌وی‌ ڕابردوو ، له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجێك به‌ناوی (د، و، أ) له‌دایكبوی (1994) به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌  مامی خۆی كوشت،  دواتر تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهات.
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ (24) كاتژمێردا توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌ناوی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ی كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه‌.

154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 12:50:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ