هەواڵ
جەزای سەید مەجید:قوربانییەکانی گوندی بانی خێڵان بۆ یەکێتی لەیاد ناکرێت
 ئاڕاستە
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٤/١٨ لەبارەگای مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی هەڤاڵ جەزای سەید مەجید پێشوازی لە بەشێک لە دانیشتوانی گوندی بانی خێڵان/دەربەندیخان کرد .

لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی ڕایگەیاند، وێڕای بە خێرهاتنی گەرمم  ڕامگەیاند ، ئێوەی دانیشتوانی گوندی بانی خێڵان  و شارۆچکەی دەربەندیخان  زۆرترین قوربانیتان بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوە و شایستەی ڕێزو شانازین بۆمان و دڵنییایم داپێیان خواست و داواکانتان بۆخزمەتی یەکێتی فەرامۆش ناکرێت.

لەبەرامبەردا،نوێنەری دانیشتوانی گوندەکەش ئاماژەیان  بەوەکرد ، تەمەنی ئاڵتونی خۆمان بەخشیوە بەیەکێتی و تا کۆتایش لەگەڵ یەکێتی دەبین و هەرگیز ڕیزەکانی بەجێناهێڵین وئامانجمان  گەشەکردنی زیاتری حزبەکەمانە و بێ ماندوبون بەردەوام دەبین.

148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 12:55:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ