هەواڵ
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی: سەرخستنی لیستی یەکێتی ئامانجی هەموان و سەرکردایەتیە
 دانەر ڕەشید
لەمیانی کۆبوونەوە و سەردانەکانیدا، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٤/١٨ هەڤاڵ جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە لەهەڤاڵانی مەڵبەندی سلێمانی پێشوازییان کرد لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە پێکهاتبوون لە: حاجی مەسیفی و شادومان مەلاحەسەن و سەیدا لەتیف نێروەیی.
.
 لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پێشنیارەکان بۆ سەرخستنی لیستی داهاتوی یەکێتی گەڵاڵە کران تا کاری لەسەر بکرێت.

هەروەها بەگرنگ زانرا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارتی بایۆمیتری دەنگدان نوێ بکەنەوە یان سەردانی ناوەندەکانی دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان چونکە مافی ڕەواو ڕاستەقینەی خۆیانە.

186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2021 4:27:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ