هەواڵ
ئاڕاستە زانیاری نوێ لەبارەی خۆخنکاندنی ژنەکەی سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كیژانی ته‌مه‌ن 19 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاندكه‌ هەشت مانگ بوو هاوسەرگیری کردبوو پێشتریش خوشكێكی خۆی سوتاند پاشان گیانی له‌ده‌ستدا.
 
 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: "ژنەکە بە لەچکەکەی خۆی لە چێشتخانەی ماڵەکەیدا خۆی خنکاندووە ، ئەمەش دوای ئەوەی کە تەبەقەیەکی تەبەدۆری چێشتخانەکەی لابردووە و لەچکەکەی بە شیشەی سەقفەکەدا کردووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."
 
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:"ئەو ژنەی خۆی خنکاندووە ناوی (کیژان قادر)ـە و تەمەنی 19 ساڵە، دانیشتووی گوندی ژاڵەی سەرووری سەر بە پارێزگای سلێمانیه‌ و ماوەی هەشت مانگه‌ هاوسەرگیری کردووه‌ خۆخنکاندنەکەیشی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بەوتەی کەسوکاری ژنەکە، لە داخی هاوژینەکەی خۆی خنکاندووە." 

وتیشی:کەسوکاری ژنەکە سکاڵای یاساییان دژی هاوژینەکەی تۆمارکردووە و دەستگیرکراوە."
  ​
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ :پێشتریش خوشكێكی به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ خۆی سوتاندووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م قوربانی ئه‌و خێزانه‌یه‌.

4668 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/19/2021 11:46:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ