هەواڵ
باران بارین دەست پێدەکاتەوە
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن

شەپۆلێکی بارانبارن بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات  و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.  
  
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێم  ڕایگەیاندووە:"لە دوانیوەرۆی رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوری عەرەب شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە و لە ڕۆژی سێشەمەدا زیاتر دەبێت و بە شێوەی تاوە باران و ڕوودانی ھەورە بروسکەی زۆر و توند لەناوچە شاخاویەکاندا دەبێت."  
  
ڕاشیگەیاندووە:" ڕێژەی بارانبارین لەناوچە نزمەکانی سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و کەرکوکەوە دەبێت و سنوری ئیدارەی گەرمیان زیاتر نمەباران دەبێت ،لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو سنوری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەگشتی ڕێژەکە باشتر دەبێت و لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر ئەگەری بارانبارین دەبێت.  
  
ئاماژەی بەوەش کردووە، نزمبوونەوە لە پلەکانی گەرمی روودەدات و بە تێکرای 4 بۆ 4 پلەی سلیزی پلەکان دادەبەزن و ھەورەبروسکەیەکی زۆر دەبێت بۆیە ، لەو کاتانەدا باشتر وایە هاوڵاتیان نزیک شوێنی بەرز و دار و درەختەکان نەکەونەوە.
1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/24/2021 5:07:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ