هەواڵ
ئه‌و باخچانه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ دروستكراون تێك ده‌درێن
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ



دروستكردنی‌ باخچه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی خه‌ریكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌ و به‌ڕێوبه‌ری‌ باخچه‌كانی‌ سلێمانیش ده‌ڵێت، "ته‌واوی‌ ئه‌و باخچه‌ نا یاساییانه‌ تێك ده‌ده‌ین و خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌درێن".

كامه‌ران حه‌مه‌ ساڵح  به‌ڕێوبه‌ری‌ باخچه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئاڕاسته‌ وتی‌: "ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ باخچه‌كانی‌ سلێمانی‌ هه‌ر شوێنێك باخچه‌ بێت سنوری‌ دیاریكراوبێت و موڵكی‌ گشتی‌ بێت و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ سیاج كرابێت ده‌بێت كه‌سه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".

ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و باخچانه‌ی‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماڵه‌كانی‌ خۆیان دروستیان كردووه‌ له‌سه‌ر موڵكی‌ گشتی‌ یان جۆلانه‌ و كولانه‌یان دروست كردووه‌ هه‌مووی‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و ئێمه‌  ڕووبه‌ڕووی یاسایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سزایان ده‌ده‌ین".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماڵه‌كانی‌ خۆیان باخییان دروست كردووه‌ ئیدریس جه‌لیل به‌ڕێوبه‌ری‌ هۆبه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ سه‌روه‌ری‌ و زه‌رگه‌ته‌  وتی‌:"ئێمه‌ ئاگاداری‌ ئه‌و ماڵانه‌ین كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ و به‌شی‌ یاسامان ئاگاداركردۆته‌وه‌ دواتر ئاڕاسته‌ی‌ به‌شی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ ده‌كرێت و ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌و كاره‌و پێیان لاده‌به‌ن".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ئێستادا زۆرێك له‌ هاوڵاتیان سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ باخچه‌ن له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری‌ گشتی‌ وبه‌ربه‌ست بۆ هاتووچۆی‌ هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن.

1713 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/28/2021 2:37:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ