هەمەڕەنگ
به‌چه‌ند چالاكییه‌كی‌ ئاسان فێربوون و توانای‌ منداڵه‌كه‌ت به‌هێز بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


دایكان و باوكان هه‌رده‌م له‌خه‌می‌ زیره‌كی‌ و لێهاتووی‌ منداڵه‌كانیانن ، به‌تایبه‌تی‌ دایكان ڕه‌نگه‌ كاتی‌ زۆرتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر به‌رێت و زیاتر ئاره‌زوو بكات فێری‌ چالاكی‌ بكات .

خانمان ده‌توانن به‌چه‌ند ڕێگه‌ی‌ جیاواز منداڵه‌كانیان فێری‌ چالاكی‌ جۆراو جۆر و و به‌چه‌ند بیرۆكه‌ی‌ جیاواز منداڵ ئاشنا بكرێت به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ چوارده‌ووری‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ڕێی‌ ئه‌م چالاكییانه‌وه‌ په‌ره‌ به‌توانای‌ فێربوونی‌ منداڵه‌كه‌ت بده‌یت .
*هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵی‌ سه‌یری‌ تیڤی‌ بكه‌یت و پرسیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ دیمه‌نه‌كان لێ‌ بكه‌ ، یاخوود ده‌توانی‌ دوای‌ سه‌یركردنلا پرسیاری‌ دیمه‌ن  و ڕه‌نگه‌كانی‌ لێ‌ بكه‌یت .
*ده‌توانی‌ به‌وێنه‌ یاخوود به‌ باس كردنی‌ كۆمه‌ڵێك شت بۆ نموونه‌ رابردووی‌ خۆتی‌ بۆ باس بكه‌یت یاخوود به‌چه‌ندین وێنه‌ی‌ جوان چه‌ندین شوێن و شتی‌ پێ‌ ئاشنا بكه‌یت .
*له‌كاتی‌ ئاماده‌كردنی‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌كاندا هه‌وڵ بده‌ ، منداڵه‌كه‌ت له‌گه‌ڵت بێت و ئاشنای‌ بكه‌ به‌هه‌موو خۆراكه‌كان و با فێر بێت تام و بۆنیان بكات .
*له‌به‌رچاویدا لاسایی‌ ده‌نگی‌ ئا ژه‌ڵ و شتی‌ دیكه‌ بكه‌ره‌وه‌ و فێری‌ بكات دوای‌ تۆش ئه‌ویش دووباره‌ی‌ بكاته‌وه‌ .
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/1/2021 12:16:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ