ترافیک
شۆفێرێك 4 كچی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ ده‌شێلێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی شەوی رابردوو، لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر، لە نێوان گەڕەکی بەستەپیازە و سێتاقاندا، ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێرەکەی لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە بووە، لە چوار کچی داوە و دووانیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاڕاسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: کچەکان لە یەک خانەوادەن و دووانیان خوشکی یەکترن و تەمەنیان لە نێوان ٩ بۆ ١٤ ساڵدایە، دوو لە کچەکان لە ژێر چاودێری چڕدان.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە کچەکان لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر خەوێندراوە و ئەوەی دیکەشیان لە نەخۆشخانەی سەردەمە.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، شۆفێرەکە تەمەنی خوار ١٨ ساڵە و مۆڵەتی شۆفێریشی نییە، لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/1/2021 12:46:50 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ