هەواڵ
ئاڕاسته‌ كاندیدانی لیستی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئاڕاسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی ناوی لیستی كاندیدانی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق به‌ یه‌ك لیست به‌ ناوی لیستی "هاوپه‌یمانی كوردستان"ییه‌وه، تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی به‌شێوه‌یه‌كی ( ناڕەسمی) ئاشكرا ده‌كرێت:

پارێزگای سلێمانی:
سوارە شەهید ئارام  
د. ئاسۆ فەرەیدوون
د. دانا ئەحمەد
سزا جەمال عەبدول
د. نەرمین مەعروف

لە رانیە:
زانا حەسەن  
مەلا غەریب  برای د. عەبدوللەتیف سەلەفی
بەدریەخان 
كێبەركێ لە نێوان ( زانا حەسەن و مەلا غەریبدایە) 

لە  گەرمیان:
كاروان یاروەیس یان پۆڵا سیروان تاڵەبانی 
رزگار حەمە
سروە یاریدەدەری ئیدارەی گەرمیان

پارێزگای هەولێر:
هەرێم كەمال ئاغا
رێباز بێركۆتی
كوردە عومەر
فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی

پارێزگای كەركوك:
ئاڵا تاڵەبانی
شێخ سەباح   بەرپرسی كۆمیتەی مامۆستایانی یەكێتی
د. سدیق  لێپرسراوی پێشووی تەندروستی كەركوك
موئەید

لە بازنەی (2)
زیاد كاكەیی
د. شیلان
1005 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/2/2021 10:52:45 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ