هەمەڕەنگ
دوای‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ تێكه‌ڵه‌ی‌ ماست و خه‌یارت خواردووه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

ماست ‌و خه‌یار به‌ یه‌كێك له‌ باشترین خۆراكه‌كان داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ چه‌ندین  سوودی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشی.

به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌له‌یه‌كێك له‌ زانكۆكانی‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دراوه‌ ، باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌  خواردنی خه‌یار و ماست چه‌ندین  سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و ده‌تپارێزێت  له‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌خواردن تێكه‌ڵ كردنی‌ ماست و خه‌یار پێكه‌وه‌ ، هه‌ر سه‌وزه‌یه‌ك شویت یاخود نه‌عنا یاخود ته‌رخوون كه‌ ئاره‌زووی‌ ده‌كه‌یت ده‌توانی‌ تێكه‌ڵی‌ بكه‌یت :
* كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزێت و هاوكاریت ده‌كات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا: خه‌یار و ماست به‌یه‌كێك له‌ باشترین پێكهاته‌ی تێكه‌ڵكراو داده‌نرێن، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ندین ڤیتامین و كانزای جۆراوجۆر كه‌ جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاته‌یه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ له‌ناوبردنی چه‌وری و كالۆری، هه‌روه‌ها به‌وه‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌.
*سیستمی‌  به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و له‌ زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی برێكی زۆر ماده‌ی دژه‌ ئۆكسان و ڤیتامین E له‌ پێكهاته‌كه‌یدا.

423 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/4/2021 10:36:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ