هەواڵ
کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە؟
 ئاڕاستە
شێخ عه‌بدوڵآ بن مه‌نیع، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی ئاینی سعوودیه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتی كرده‌ووه‌ كه‌ مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، پڕ ده‌بێت، واته‌ 30 ڕۆژە.

ماڵپه‌ڕی "سه‌بق"ی سعوودی له‌ زاری بن مه‌نیعیەوە رایگەیاند، مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژ ده‌بێت، چونكه‌ مانگ به‌ 13 خوله‌ك به‌ر له‌ خۆر ئاوا ده‌بێت، دوای ئاوابوونیشی و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ سه‌عات 9:59 خوله‌كی ئێواره‌ له‌دایك ده‌بێته‌وه‌.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، شه‌وی چوارشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌وی دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌ كه‌  30مین رۆژی ته‌واوكه‌ری ئه‌و مانگه‌یه‌، به‌وه‌ش پێنجشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 13ی ئایار، یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌واله‌ و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.

3167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/5/2021 4:23:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ