هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی هەرێم: برنج و پاقلەمەنی و دۆشاوی تەماتە دابەش دەکەین
 ئاڕاستە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، مانگەکانی داھاتوو ماددەی تری خۆراک بۆبەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەیەک ماددەی تر بۆ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان زیاد کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق نووسراوی تایبەت بەو پرسەی ئاڕاستەکردوون.

لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی ھەرێمیشدا هاتووە، ماددەکان بریتین لە ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی و هاوکات، لەرێگای بریکارەکانی خۆراک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەروانن بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی تر بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆئەوەی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمدا دابەشبکرێن، لەکاتێکدا ھاوڵاتیانی پارێزگاکانی تری عێراق وەریان گرتووە.

789 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2021 3:00:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ