هەواڵ
هه‌رێم ئاماده‌ین كاره‌با بۆ پارێزگاكانی تری عێراق دابین بكه‌ین
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
كاره‌بای هه‌رێم ئاماده‌ی ده‌ربڕیووه‌ بۆ پێدانی كاره‌با به‌ پارێزگاكانی تری عێراق.

دیار بابان بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێدانی كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت بەو پارێزگایانەی، کە دەتوانرێت سودمەندبن لە كارەبای هەرێم لەوانەش نەینەوا و كەركوک و دیالە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پێدانی کارەبای هەرێم بە پارێزگاکانی عیراق كاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم نابێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر حکومەتی عێراق داوای كارەبا لە حکومەتی هەرێم بکات، ئامادەن کارەبایان پێبدەن بۆ ئەوەش داوایان لە بەغدا کردووە سوتەمەنی بۆ بەکارخستنی بەشێک لە وێستگەکان دابین بکات.

245 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/8/2021 9:09:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ