هەواڵ
سەرکردەیەکی یەکێتی : واهەست دەکەم شادەمارێکی دڵم دەبڕن
 ئاڕاستە


  لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی بڕینەوەی دارو درەختەکانی دەڤەری بادینانەوە  ڕایدەگەیەنێت" خودایە فریای دەڤەرەکەم بکەوە".

ئەو سەرکردەیەیی یەکێتی دەڵێت " لەگەڵ بڕینەوەی  هەر دار و درەختێکی بادیناندا واهەست دەکەم شادەمارێکی دڵم دەبڕن".

دەشڵێت، لەگەڵ سوتاندنی هەر پیرە  دار بەڕوویەکی دەڤەری بادینان، واهەست دەکەم دڵم لەت لەت دەکرێت و لەسەر پشكۆی ئەو دار و درەختانە دەیسوتێنن.

لەتیف نێروەیی ئاماژە بەوەشدەکات " لەگەڵ بۆمبارانکردن و تەقاندنەوەی هەر ئەشکەوت و شوێنەوارێکی دێرینی شاخ و دێهاتەکانی دەڤەرەکەم، واهەست دەکەم    خانەکانی مێشكم لەناو دەبرێن"، هەربۆیە نزادەکەم و دەڵێم  (خودایە فریای دەڤەرەکەم بکەوە).
223 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2021 9:44:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ