هەواڵ
چین: ڕێژەی مناڵبوون بۆ سێ منداڵ بەرزکرایەوە
 ئاڕاستە
ئەمرۆ دووشەممە حکومەتی چین لە پێشهاتێکی نوێدا بڕیاریدا ڕێژەی مناڵبوون بۆ هەر خێزانێک لە دوو منداڵەوە بۆ سێ منداڵ  بەرزبکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، زۆربوونی رێژەی بەساڵاچوان لە چین و کەمبوونەوەی چینی گەنجان وایکرد کە حکومەتی چین بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕێژەی مناڵبوون بدات لە وڵاتەکەیدا.

پێشتر و لەساڵی ١٩٧٩ حکومەتی چین بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان بڕیاریدا هەر خێزانێک دەتوانێت تەنها یەک منداڵی هەبێت، کە دواتر ڕێژەکە بۆ دوو منداڵ بەرزکرایەوە.

چین خاوەنی زۆرترین دانیشتوانە لە جیهاندا کە ڕێژەکەی دەگاتە نزیکەی ١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کەس. 

121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2021 3:34:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ