هەواڵ
پەیامێک لەوەزیری پێشمەرکەوە
 ئاڕاستە


پەیامی  شۆڕش ئێسماعیل وەزیری پێشمەرگه ی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بەبۆنەی یادی دامەزراندنی (ی.ن.ک)ەوە.

دەقی پەیامەکەی.....

‌١ی٦ یادی شكاندنی ته‌وقی ترس و بێ ئومێدی بوو،  له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌دا هیوادارم یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان   هه‌ر له‌ به‌ره‌وپێشچوندا بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ئه‌ركه‌ مێژوییه‌كه‌ی كه‌ له‌ساڵی ١٩٧٥ ه‌وه‌ خستویه‌تیه‌ سه‌رشانی له‌ پێناوی چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گەلەکەماندا، به‌ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی سه‌رده‌م و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی دورودرێژی خه‌باته‌ دره‌وشاوه‌كه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان و ده‌رس وه‌رگرتن له‌ كه‌موكورتییه‌كان و خوێن به‌به‌راكردنه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی له‌هه‌مو روه‌یه‌كه‌وه‌ و به‌گه‌ڕخستنی زیاتری توانا و به‌هره‌کان به‌و ئامانجه‌ی كه‌ (ی.ن.ك) هه‌میشه‌ به‌ پێشكه‌وتویی و به‌هێزیی شان به‌شانی هێزه‌ سیاسییه‌ نیشتمانیی و دیموكراسییه‌كانی تر له‌ خزمه‌ت گه‌له‌كه‌مان دا بێت له‌پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی خۆشگوزه‌رانیی و دابینكردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ بێ جیاوازیی له‌ چوار چێوه‌ی سیستمه‌ دیموكراسیی و فیدراڵییه‌كه‌ماندا كه‌ (ی.ن.ك) رۆڵی دیار و به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ پته‌وكردنی پایه‌كانیدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌مو روه‌یه‌كه‌وه‌. 
 (یه‌كێتی) زۆر قۆناغی سه‌خت و هه‌لومه‌رجی دژواری تێپه‌راندوە.
مێژوو و رۆژگاریش ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند، كه‌ (یه‌كێتی) له‌به‌رده‌م قه‌یران و کێشەکاندا خۆ راگره‌و وه‌ك هه‌میشه‌ بەرابردووی پڕ ئەزمون و داری بەرداری دێرین و به‌ هێزی نوێوه‌ و تازەوە هاتۆته‌وه‌ مه‌یدان و به‌ ده‌ستكه‌وتی زیاتره‌وه‌ درێژه‌ به‌ ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی ده‌داتەوە.
(یه‌كێتی) وه‌ك هێزێكی به‌باوه‌ڕی خاوه‌ن ئه‌زموونی ٤٦ چل و شەش ساڵ له‌ خه‌باتی شاخ و شاردا. هێزی بنچینەی چەسپاندنی باوەڕەکانی دیمکراسی و ئازادی بووەو، لەمڕۆوەشەوە، بەخۆداچوونەوەو رەخنە لەخۆگرتن و هەڵوەستەکردنی بابەتیانەی و زانستیانەی کەموکوڕییەکان، یەکێتیی بەرەو پشکەوتنی زیاتر دەبات. ١ی٦ بۆ ئه‌وه‌ی یادێك بێت، نه‌وه‌ دوای نەوه‌  شانازی پێوه‌بكات، ده‌بێت به‌رده‌وامبێت له‌ خۆ نوێكردنه‌وه‌ و گۆڕانكاری له‌هه‌موو جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیدا، تا بتوانێت له‌ ئاست ڕووداو پێشهاته‌كاندا بێت، ده‌بێت دروشم و به‌ڵێنه‌كانی بكاته‌ كاری مه‌یدانی و وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی و گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچوون هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بكاته‌ سه‌رقافڵه‌ی به‌ زیندو هێشتنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتیه‌كه‌مان، به‌ جۆرێك پره‌نسیپه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی، له‌ هه‌موو كار و كردار و هه‌ڵوێست و ده‌سه‌ڵاتداریدا، ره‌نگ بداته‌وه.


بۆ ئاسوده‌ بوونی رۆحی "هەڤاڵ مام جه‌لال" و هاورێکانی و هه‌موو شه‌هیده‌كانی رێگه‌ی ئازادی و رزگاری كوردستان، ده‌بێت ١ی٦ بكه‌ینه‌ یادی به‌خۆداچوونه‌وه‌ و خۆڕێكخستنه‌وه‌ و پاراستنی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی. هه‌موو ساڵێك له‌و یاده‌ پڕ شكۆیه‌ به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌ خزمه‌تگوزاری و خۆش گوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك له‌ ئاوه‌دانی و ئاینده‌ی باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه‌.
١ی٦ یادی نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌ بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان كه‌ درێژه‌ پێده‌ر و وه‌فاداری ڕێبازه‌كه‌یان ده‌بین بۆ پارێزگاری لەخاک و خەڵکی کوردستان.
وه‌فادارو سه‌رنه‌وی ده‌بین له‌ ئاست هه‌موو ئه‌وتێكۆشه‌رانه‌ی له‌ هه‌ر قۆناغێكدا خه‌باتیان كردووه‌ و قوربانیان داوه‌ له‌ پێناو كوردایه‌تیدا.
پیرۆز بێت ئەو یادە له‌ كوردستانێكی ئاوه‌دان وئازاد و یه‌كگرتودا.

شۆڕش ئیسماعیل 
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
361 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2021 11:07:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ