هەواڵ
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی مایس ڕاگەیەنرا
 ئاڕاستە
قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لەناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار بە نزیكەی‌ (38.6) دینار دیاری دەكرێت و بەوەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و (750) دینارە.

قایمقامیەتی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی ئایار بە (38.6) سی و هەشت دینار و پۆینت شەش بۆ یەك كاتژمێر/ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد، كە لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.

وەك لەو راگەیەنراوەدا هاتووە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50) بۆ (70) كاتژمێرە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و (750) دینارە، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/2/2021 3:24:28 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ