هەواڵ
هەولێر...وەفدێکی یەکێتی سەردانی چەند دامەزراوەیەکی کرد
 ئاڕاستە
شاندێکی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانی هەریەک لەبریکاری وەزارەتی  داد و جێگر ی لێپرسراوی  پەیوەندیەکانی دەرەوە ودەزگازی گشتی کاروباری  مینی کوردستانی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە وەفدێکی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ ئاسۆس علی ئه ندامی سەرکردایەتی بەهاوڕێیەتی  ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن  بەمەبەستی پیرۆزبای وهەماهەنگی نێوانیان سەردانی هەریەک لە بەڕێزان شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوە و جبارمستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی  کاروباری مینی کرد.

 لەودیدارە جیاجیایانەدا ئاسۆس علی بەناوی مەکتەبی ڕێکخستنەوە بەجیا  پیرۆزبای لەهەریەک لەو بەڕێزانەکرد بەبۆنەی دەستبەکاربونیان لەئەرکەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن دواتر باس لەهەماهەنگی نێوان هەردولاکرا کە پێویستە هەموولایەک پێکەوە هەماهەنگ بن لەپێناو خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئاگای لەژیان وگوزانیان بێت وهەرچی لەدەست دێت درێغی نە کات.

 هەروەها جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە تیمی یەکێتی لەحکومەتی هەرێمی کوردستاندا  هە مووتوانای دەخاتە کار تا بتوانێ باشترین خزمەتبکات و بەرنامە و سیاسەتی خزمەتکردن لەڕێگەی تیمەکانی لەحکومەت پێشکەش بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات.

196 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/3/2021 6:37:41 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ