هەواڵ
حاكم قادر و محەمەدی حاجی مەحمود کۆبونەوە
 ئاڕاستە
ئه‌مڕۆ‌ هه‌ینی، ٢٠٢١/٦/٤ ، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، به‌ یاوه‌ری حامید حاجی غالی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی و مامۆستا جه‌لال كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی و شێخ میقداد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ سه‌ردانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانی كرد.

‎له‌ دیدارێكدا كە محەمەد دۆڵاشی ئەندامی مەكتەبی سیاسی سۆسیالست و سەڵاح عەلی لێپرسراوی فەرماندەی سۆسیالست ئامادەی بوون، هه‌ردولا گفتوگۆیان كرد له‌ پرسی ده‌ستوور و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ ده‌بێت ده‌ستور بۆ خه‌ڵك بێت و له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بنوسرێتەوە، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌.

‎هه‌ر له‌و دیداره‌دا، جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت بایه‌خ به‌ بژێوی خه‌ڵك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینان بدات و له‌كاتی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین مووچەی مووچەخۆران دابه‌ش بكات.

‎ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردن بوو له‌ گرنگیدان به‌ كه‌رتی كشتوكاڵی به‌گشتی و ئاژه‌ڵداری و گوندنشینان، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت گرنگی زیاتر به‌و كه‌رته‌ بدات و بیكاته‌ چاوگێكی دیكه‌ی داهات.

162 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/4/2021 8:50:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ